سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خرایە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیی
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خرایە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیی
K24- هەولێر:
دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ئێستا دۆخی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باش نییە و خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکیی.
وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، سەرۆک وەزیران دۆخی خراپتر بووە و ئێستا لە ژێر چاودێرییەکی ورد و زۆر باشدایە.
دوێنێ یەکشەممە، بۆریس جۆنسنی تەمەن 55 ساڵ، بەهۆی تێکچوونی تەندروستی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام ئێستا دۆخی خراپتر بووە و خراوەتە ژێر چاودێری ووردی پزیشکی.
لە ئەگەری ئەوەی سەرۆک وەزیران نەتوانێت کارەکانی حکومەت بەڕێبکات، ئەوا دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ.
BBC