له بازیان كه‌سێكی دیكه تووشی كۆرۆنا بوو
ئافره‌تێكه و به‌ركه‌وتووی تووشبوویه‌كی پێشتره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، له ناحیه‌ی بازیان تووشبوویه‌كی دیكه تۆمار كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 13 ساڵ دانیشتووی ناحیەی بازیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
7 نیسان 2020