عێراق زیاتر 234 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزیوە

K24 - ھەولێر

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە 234 ملیۆن دۆلار لە رێگەی مەزادەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی دەدات دەیخاتە بازاڕەوە.

ئەم بڕە پارەیەی بانکی ناوەندی بە نیازە بیخاتە بازاڕەوە 234 ملیۆن و 710 هەزار و 676 دۆلاری ئەمەریکییە، بە بەهای هەزار و 190 دینار بۆ هەر دۆلارێک دەخاتە بازاڕ.

بانکی ناوەندی بەو هەنگاوەی دەیەوێت پاڵپشتی لە نەختینەکەی بکات. لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی مەترسییەکان لە دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی دۆلار لە وڵاتەکەی و هەروەها هەواڵەکان لە بارەی چاپکردنی کاغەزی دینار، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزی.