کۆبوونەوەی ئۆپێک ئێران نیگەران دەكات
لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە نییە
K24 - ھەولێر
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس نییە، لە كاتێكدا تاوەکو ئێستا پێشنیازێکی روون نەخراوەتەروو بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت.
بێژەن زەنگەنە، نامەیەکی بۆ وەزیری نەوتی جەزائیر رەوانە کردووە، کە لەم گەڕەدا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئۆپێک دەکات تێیدا نووسیویەتی، لەم دۆخە ئاڵۆزەدا کە بڕیارە کۆبوونەوەی ئۆپێک بەڕێوەبچێت،و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بەشدارن، نیگەرانی لای ئێران دروستکردووە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئۆپێک لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، ریاز و مۆسکۆ رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی 10 بۆ 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، کە دەکاتە نزیکەی لە 10% بۆ 15 کۆی خواستی نەوتی جیهانی.