لێدوانێکی مۆسکۆ نرخی نەوتی بەرزکردەوە
ئەمڕۆ ئەندامانی ئۆپیک کۆدەبنەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەیە بەرهەمەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە.
نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 0.7% بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل بۆ 33 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ، لە رێگای تێلیکۆنفرانس، گروپی ئۆپیک، بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت کۆببنەوە و ئەمەش هیوایەکی داوە بە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.
دوێنێ چوارشەمممە مۆسکۆ رایگەیاند، ئامادەیە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە، کە ئەمەش 15%ی کۆی بەرهەمی رۆژانەی رووسیایە.
AFP