له چه‌مچه‌ماڵ چوار كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
كه‌سێكی دیكه له سلێمانی چاكبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی ژماره‌یه‌كی دیكه له پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، چوار كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تدا تایبه‌ت به ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە سێ پیاو و ئافرەتێکە هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
هاوكات د. سه‌باح هه‌ورامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد، یەک توشبوی تر بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دواچاودێری و چارەسەر یەک کەسی تری تووشبووی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە و گەڕایەوە ماڵ و ژیانی ئاسای خۆی.
روونیكردووه‌ته‌وه، تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوەوە لە سنووری سلێمانی 95 کەسن.