دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكا: هێشتا ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هێزه‌كانمان له عێراقدا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، له عێراقدا ئێران هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، دێڤید شینكه‌ر، دوێنێ پێنجشه‌ممه گوتی: میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، له عێراقدا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
شینكر بۆ رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی كۆنفرانسێكی میدیایی ڤیدیۆی دوا، به‌ڵام ورده‌كاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی روون نه‌كرده‌وه.
ئه‌م لێدوانه، دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و هۆشدارییه دێت، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابوویه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، سێ مووشه‌كی كاتیوشا ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كران، كه له باشووری عێراق، كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكایی "هالیبرتۆن" كاری تێدا ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، جموجووڵی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ڕزكاره و پێچه‌وانه‌ی خواستی هاووڵاتیانی عێراق و داواكاری ره‌سمی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقه له باره‌ی مانه‌وه‌ی بیانییه‌كان.