لە جەنگی دژ بە کۆرۆنا ئیتاڵیا 100 پزیشکی لە دەستداوە
بەشێکی لە قوربانیان کارمەندانی کەرتی توندروستین
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه ده‌بێته هۆی تێكدانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، رۆژی 10ی نیسان، ئیتالیا پزیشكی ژمار 100ی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راپۆرتێكی واشنتن پۆست، كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ڤنۆمسیۆ رایانگه‌یاندووه، دواهه‌مین قوربانی له نێو پزیشكانی ئیتالیا، پزیشكێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵه كه له شاری میرا-ی شاری ڤینیسیا-یه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه پزیشك و تیمی ته‌ندروستی ئیتالیای تێكه‌وتووه، ماوه‌یه‌كی زۆرە رووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كه بوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشییه‌كه‌ش كۆتایی نایه‌ت. ئەمەش، سه‌ره‌رای كه‌می ژماره‌یەک ده‌مامك و ده‌ستكێشی پزیشكی.
فلیب فنیل ئینیلی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "هه‌موو قوربانییه‌ك خه‌مێكی قوڵی له دڵی پزیشكێكی ئیتالیادا جێهێشتووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "زه‌حمه‌ته تێگه‌یشتن و هه‌رسكردنی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر پزیشكان و تاقمی ته‌ندروستی ئیتالیا روویانداوه"
به‌پێی راپۆرته‌كه ژماره‌ی ئه‌و پزیشكه خانه‌نشینانه‌ی كه له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتالیاوه بانگكراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كاركردن له جیهان و ناوخۆی ئیتالیاوه گه‌یشتۆته 17 هه‌زار و 669 پزیشك.
كارلۆ بالیرمۆ، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی ئاناو ئاسومید، رایگەیاندووە، 120 كارمه‌ندی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له نێویاندا 80 پزیشك و 40 په‌رستیار و كرێكاری نه‌خۆشخانه‌ی تێدایه.
تا رۆژی 10ی نیسان 143 هه‌زار 626 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون له ئیتالیا، له‌نێو ئه‌وانه‌دا 10%ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستین كه نزیكه‌ی 13 هه‌زار و 500 كارمه‌ندن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا گروپێكن لە ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 10ی نیسان 1ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 95 هه‌زار و 873 كه‌سیش مردوون بەهۆیەوە.