جیهان.. مردن به‌ كۆرۆنا 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته‌ سه‌رووی ملیۆنێك 600 هه‌زار حاڵه‌ت

K24- هه‌ولێر:

ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان ١٠٠ ھەزار کەسی تێپەراند و ژمارەی تووشبووانیش زیاترە لە ملیۆنێك و ٦٠٠ ھەزار حاڵه‌ت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، لە ئیتالیا زیاتر لە ١٨ ھەزار كه‌س، له‌ ئیسپانیاش ١٦ ھەزار کەس، ئەمریکا ١٧ ھەزار و ٨٤٣ کەس و لە فەرەنساش زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

وڵاتانی جیهان رێکارەکانیان توندتر کردووە و ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە دەدەن.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکاش دەڵێت: بەم نزیکانە شکست بە دوژمنە نەبینراوەکە دەھێنین و بەسەریدا سەردەکەوین.

H.B