ماڵكۆم خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌ دیلیڤه‌ری پێگه‌یشت

خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ بۆ هاته‌ ژووره‌وه‌

مالكۆم دی ئۆلیڤیرا یاریزانی بەرازیلی یانەی زینتی رووسی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئازاری لە خولی رووسیا بە دلیڤەری بەدەست گەیشت.

مالكۆم مانگی ئازار لە خولی رووسیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بەباشترین یاریزان دەستنیشان كرا، دوای وەستانی خولەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیتوانی خەلاتەكە وەربگرێت، بەڵام لە رێگەی فڕۆكەی (درون)ـی بێفرۆكەوان خەڵاتەكەی بۆ هاتە ماڵەوە.

ماڵكۆم وێنەی ساتی هاتنی فڕۆكەكەی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ بۆ دێته‌ ژووره‌وه‌، ئەوەی لە دیمەنەكە جێگه‌ی سەرنج بوو پشیلەكه‌ی ماڵكۆم لە فرۆكەكە دەترسێت و را دەكات.

ماڵكۆمی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌ هاوینی 2019 له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ یانه‌ی زینت، له‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 6 یاری، یه‌ك گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی كردووه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ 2024 كۆتایی دێـت.

ساتی گه‌یشتنی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ دلیڤه‌ری كه‌ فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان بۆی دێنێت