دۆستێکی دێرینی کورد کۆچی دواییکرد
چۆن بهناو چوار وڵاتی دهوروبهر خۆی گهیاندووهته سهركردایهتی شۆڕش؟
K24 - هۆڵهندا:
ئهو پیاوه هۆڵهندییهى بۆ یهكهم جار له ساڵی 1973 لەگەڵ حەوت لە هاوڕێکانی بە پاسێکی بچووك لە هۆڵەنداوە گەشتەکەیان بە ناوی لە دواهەنگاوەکانی (کسێنۆفۆن – زهینهفون) بەرەو وڵاتی کاردۆخییەکان دەستپێكرد، له هۆڵهندا كۆچى دوایكرد.
.jpg)
گەریدە و دێدەوان پیت مویلەر، بۆ ئەوەی لهو گهشتهدا له لایهن وڵاتانی دراوسێی کوردستان رێگریان لێنهكرێت، لە پێشهوهى پاسەکەیان نووسیبوو گەڕیدەین و بەشوێن هەنگاوەکانی کسێنۆفۆن دەچین و تۆماری دیدارەکانمان دەکەین لە شێوەی نووسینەوەی ڕاپۆرت.
.jpg)
لە نێو گەشتێکی سەخت و دژواردا، ئهو و هاوڕێكانى له نزیکهوه، توانیان گهلی کورد بناسن و نههامهتییهکانی ئەم گەلە خاوەن خاکە بێ دەوڵەتە تێبگەن، له حاجی ئۆمهران و گهڵاڵه و ناوچهكانى دیكهى ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی ئهیلوول، تێکەڵی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان بن و سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی بكەن.
.jpg)
دوای گەڕانەوەشیان، جارێکی دیكه ساڵی 1974 لە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دواجار چاویان بە بارزانی نەمر کەوتووەوە و چەند وێنەیەکیان لەگەڵ بارزانی چرکاندوە و لە میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردۆتەوە، نسکۆی شۆڕشی ئهیلوول رێگر بووە لە بەردەوامی سەردانیان بۆ ناو شۆڕش، بەڵام بەردەوامبوونە لە هاوکاری کورد و دروستکردنی گروپی دەستپێشخەری کوردستان. لە ئێرانەوە کۆمەڵێک کەسایەتی کوردیان گەیاندۆتە هۆڵەندا و بوونە پەنابەر. سەرەڕای ئەوەش چەندین چالاکی جۆرا و جۆری خێرخوازی و مرۆڤدۆستانەی تایبەت بە کوردیان ئەنجامداوە.
پیت مویلەر، دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵکی کوردستان، چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووە و هاوکاری گەیاندووهتە کوردستان و ئاوارەكان و لە دەرەوەش هەمیشە لە کوردانی هۆڵەندا نزیك بووە.
ئەو گەریدەیە، لە 19ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1929 لە شاری هێلڤەرسۆم لە هۆڵەندا لە دایک بووە، هەر لە سەرەتای گەنجیەتیەوە، گەلی کوردی ناسیووە.
رۆژی یەکشەممە 5ی نیسانی 2020 لە ماڵەکەی خۆیدا، بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن و لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرسەی بۆ دانەنرا، نەشتوانرا رەوەندی کورد و دۆستانی بەشداری بە خاکسپاردنی بکەن، تەنها وەک وەفایەک و لە بەرامبەر خۆشەویستی خانەوادەکەی بۆ کورد و کوردستان، رۆژی 10ی نیسان لە مەراسیمی ماڵئاوایی کەنیسەدا، بە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان، تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی ئەو دۆستە دێرینەی کورد دانرا و لە رێگەی دیندار کۆچەر هاوخەمی بە هاوژین و خانەوادەکەی راگەیێندرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م