كۆریای باشوور.. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ دووباره‌ تووش ده‌بنه‌وه‌

دوای چاكبوونه‌وه‌یان به‌ ته‌واوی جارێكی دیكه‌ پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون

K24- هه‌ولێر:

له‌ كۆریای باشوور، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌، دووباره‌ تووشی په‌تاكه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و وڵاته‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

بەڕێوبەری سەنتەری کۆنترۆڵی نەخۆشیەکانی کۆریای باشوور رایگەیاند: ٩١ تووشبووی کۆرۆنا دوای ئەوەی چاکبوونەتەوە جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە و ئه‌نجامه‌كان پۆزەتیڤ بوون.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی کۆریای باشوور گوتیشی: ھێشتا نازانین ھۆکاری سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسەکە چیە، به‌ڵام لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە.

تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ھەزار کەس لە کۆریای باشوور تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١١ کەسیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان لەدەستداوە، له‌كاتێكدا زیاتر لە ٧ ھەزار کەس به‌ ته‌واوی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاکبوونەتەوە.

H.B