ئەمه‌ریکا لە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا بوو به‌ یەکەمی جیھان

پێش ئیتاڵیا ده‌كه‌وێت

K24- هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا ١٩ ھەزار و ٦٦٦ کەس به‌هۆی كۆرۆنا لە ئەمه‌ریکا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەمەش ئەمه‌ریکا پێش ئیتالیا کەوتووەتەوە، کە تا ئێستا ١٩ ھەزار و ٤٦٨ کەس له‌ ئیتاڵیا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٢ ھەزاریش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ئێستا ئەمریکا یەکەمی جیھانە لەرووی زۆری ژمارەی تووشبوون و مردن بەھۆی کۆرۆنا.

زیادبوونی ژمارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئه‌مه‌ریكا لەکاتێکدایە، کە دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئه‌و وڵاته‌ دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌: "لە ماوەیەکی کورتدا بەسەر دوژمنە نەبینراوەکەدا زاڵ دەبین و شکستی پێدەھێنین".

H.B