کۆرۆنا گەیشتە خێڵەکانی ئەمازۆن
مەترسییان لەسەر دروست بووە
K24 – ههولێر:
هەرزەکارێک لە هۆزی یانۆمامی لە بەرازیل، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و مەترسی لەسەر خێڵەکانی ئەمازۆن دروستکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی بەرازیل، ئەو هەرزەکارە 15 ساڵە، لە دووی نیسان بەهۆی تێکچوونی تەندروستی لە گوندێکی دوورە دەست، رەوانەی نەخۆشخانە کرا، دوای ماوەیەکی کەم بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی پێویست، گیانی لەدەستدا و بووە یەکەم کەس لەناو خێڵە سەرەتاییەکانی ئەمازۆن بەهۆی کۆرۆنا گیان لەدەست بدات.
لەبارەی ئەوەی ئەو هەرزەکارە چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بووە، وەزارەتی تەندروستی بەرازیل ئاشکرایکردووە، لە گوندەکەی خۆی بۆ خوێندن چووەتە گوندێکی دیکە، دواتر کە گەڕاوەتەوە، تەندروستی تێکچووە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینیش دەرکەوتووە، شەش کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ژمارەی ئەو خێڵانە نزیکەی 28 هەزار کەسن و لە 363 گوندی دوورە دەست دەژین، بەهۆی گەڕانەوە خەڵکی بەرازیل بۆ گوندەکان لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو خێڵانە دروست بووە.
The Daily mail