چین هاوكاریی پزیشكی زیاتری گەیاندە ئەوروپا
113 تۆن كەلوپەلی دیكەی گەیاند
K24- هەولێر:
لە بەردەوامی هاوكارییەكانی چین بۆ ئەو وڵاتانەی ئەوروپا كە پەتای كۆرۆنا باڵی بەسەردا كێشاون، جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی کارگۆی چینی 113 تۆن کەلوپەلی پزیشکی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای گەیاندە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
تەنیا لە 10 رۆژی رابردوودا حکومەتی ئیسپانیا 253 تۆن دەرمان و پێداویستی خۆپارێزی لە دەرەوە وەرگرتووە.
لە ئیسپانیا نزیکەی 17 ھەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 166 ھەزار حاڵەتی تووشبوونیش بە پەتاكە تۆماركراون.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێتی ئەوروپا دەرگای هاوكاری بەسەر ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیادا داخست. چین و روسیا ھاوکاری تەندروستیان بۆ ناردن.
H.B