نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئۆپێک لەسەرچی رێککەوتن؟

K24 – هه‌ولێر:

دوای رێککەوتنی رووسیا و سعوودییە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

رێکخراوی ئۆپێک بڕیاریداوە، 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم بکاتەوە ئەمەش نرخی نەوتی بەرزکردەوە و یەک بەرمیل نرخی نەوتی برێنت بووە 32 دۆلار و 80 سەنت.

بڕیارە لە لە مانگی حوزەیران بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەک ئۆپێک کەمبکرێتەوە و رێککەوتنەکەش لە نیسانی ساڵی 2022 کۆتایی دێت.

لەگەڵ ئەمەش، شارەزایانی وزە زۆر گەشبینین بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چونکە پێیان وایە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانی لە نەوت داوە و خواستی لەسەر کەمکردووە.

Financial Times