لیرەی توركی بەھای خۆی لەدەستدا

وەزیری ناوخۆی توركیا بەھای لێرەی دابەزاند

K24 - ھەولێر

لیرەی توركی بەھۆی دەستلەكاركێشانەوەی لەناكاوی وەزیری ناوخۆی توركیا، بەھای خۆی لەدەستدا.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركشاندنه‌وه‌ی، سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا بەھۆی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ، دەستبەجێ لیرەی توركی بەھای لەدەستدا.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا، لیرەی توركی بەرێژەی 1% داكەوتنی تۆماركرد، ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 6 لیرە و 8 قوروش، ئەوەش لەكاتێكدایە ھەر لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا مانگی رابردوو گەیشتە ئاستێك، كە لە قەیرانی دراوی 2018ـەوە تاوەكو ئێستا تۆماری نەكردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا داخستنێكی تەواوی لە شوێنە گشتییەكان بۆ ماوەی 2 رۆژ راگەیاند و ئەوەش دڵەڕاوكێی لەلایه‌ن دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكرد و خێرا روویان لە كڕینی خۆراك و پێداویستییە گرنگەكان كرد.