یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پارەی ئێران ئازاد كرا
رەبیعی: ئەمەریكا دەیویست رێگری لە گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئێران بكات
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی حكومەتی ئێران پشتراستی كردەوە كە بڕی 1 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار پارەیان لە بانكی لۆگزامبۆگ كە دەستی بەسەرداگیرابوو، ئازاد بووەو گەیشتووەتەوە دەستیان.
عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حكومەتی ئێران راشیگەیاند، ئەمەریكا ھەوڵی زۆری داوە ئەو پارەیە نەگاتەوە دەست ئێران، بەڵام لەو ھەوڵانەی سەركەوتوو نەبوو.