"شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە ئێران بەڕێوەیە"
تەندروستی ئێران: مەترسییەكانی كۆرۆنا ماون
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ھۆشداری لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی و جیھان دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە كیانوش جەھانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ئاژانسی ههواڵی جهوانانی وڵاتەكەی راگهیاند، ھێشتا نەیانتوانیوە بە تەواویی كۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكەن، لەگەڵ ئەوەش جەھانپوور دەڵێ "ئەگەری ئەوە ھەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی بگۆڕێت و بەشێوەیەكی دیكە ھەڕەشە بكات".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ھۆشداریداوه، كە شەپۆڵێكی دیكەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوەیە و دەبێ خۆیان بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادە بكەن.