ترەمپ پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگرت
دوو تۆمەت ئاراستەی رێکخراوەکە دەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو پارەیەی بڕی کە ئەمەریکا دەیدا بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی.
راشیگەیاند، رێکخراوەکە شکستی هێناوە لە وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامە لە پشتگیری کردنی زانیارییە هەڵەکانی چین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەندروستی جیهانی نەیتوانیوە بە دروستی، زانیارییەکان بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا بڵاوبکاتەوە. بەرپرسانی چینیش بەوە تۆمەتبار دەکات، زانیاری هەڵەیان لەبارەی داتاکان و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە.
ئەمەریکا ساڵانە 400 ملیۆن دۆلاری دەدایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەڵام ترەمپ دەڵێت زۆر نیگەرانە چونکە ئەو پارەیە "بە بەلاش لە وڵاتەکەی رۆیشتووە".
BBC