گوتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا راگەیاندراوێك لەبارەی لەشکری رۆژ رەتدەکاتەوە
"ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوان نییە"

K24 - ھەولێر
لیوا ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا راگەیاندراوێك لەبارەی دەستگیرکردنی چهكدارێك لە لیبیا رەتدەکاتەوە کە سەر بە لەشکری رۆژ بێت.
مسماری لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، وێنەی ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە کە ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوان نییە، نووسراوەکە دروستکراوە و به هیچ شێوهیهك بهیانی لهو جۆره لهلایهن فهرماندهیی گشتییهوه دهرنهچووه.
پێشتریش فەرماندەی لەشکری رۆژ لە راگەیاندراوێکدا رەتیکردەوە کە هیچ پێشمەرگەیەکی ئەوان لە لیبیا بەشداری شەڕی کردبێت و رەتیشی دەکاتەوە کە ئەوکەسەی ناوەکەی بڵاوکراوەتەوە گوایە بەشداری لە شەڕی لیبیا کردبێت.
دووپاتیشی كردهوه، كه ئهو كهسه هەرگیز پێشمەرگەی لەشکری رۆژ نەبووە.