ئێران: دروستكردنی ڤاكسین دژی كۆرۆنا ساڵێكی دەوێت
لە وەرزی پاییزدا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەگاتە لوتكە
K24 - ھەولێر
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت، لانیكەم ھەتا یەك ساڵی دیكە ڤاكسین (پێكوتە)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ناكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وەرزی پاییزدا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و دەگاتە لوتكە.
حەریرچی ئاشكراشیكردووە، كە دەبێ مەترسییەكە بە جیدی وەربگیرێت و دەڵێ "پێناچێت ھەتا 12 بۆ 18 مانگی داھاتوو پێكوتەی كۆرۆنا دروست بكرێت".
ھۆشداری ئەوەش دەدات: "ئەمساڵ دوای 11 ساڵ شەپۆلێكی بەرفراوانی ئەنفلۆنزاش لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵادەبێتەوە".