كارئاسانییهكان بۆ دانیشتوانی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندران
ژووری ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری نوێی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ژووری ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی میدیاییدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ ئاسانكاری بۆ جووڵه‌ی هاووڵاتیان و بازاڕ ده‌ركرد.
بڕیاره‌كان بۆ كاتژمێر 6ی به‌یانی تا 6ی ئێواره
1- كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و گۆشت فرۆش و سه‌وزه و میوه‌فرۆش.
2- كردنه‌وه‌ی چێشتخانه و شیرنه‌مه‌نی و چه‌ره‌زات به دلیڤه‌ری و به پێی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شه‌قامی سی مه‌تری.
3- ئۆتۆمبێلی دابه‌شكردنی غازی ماڵان و ته‌نكه‌ری زێراب و ئاوه‌ڕۆی پیسی ماڵان.
4- ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ماست و به‌روبوومه شیرییه‌كان.
5- كردنه‌وه‌ی روونگۆڕ و په‌نچه‌رچی و شه‌ریكاتی ئۆتۆمبێل له رۆژانی یه‌كشه‌م و سێشه‌م و پێنجشه‌م جگه له ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی باشوور و باكوور كه بۆیان نییه كراوه بن.
6- كردنه‌وه‌ی كارگه‌كان و پڕۆژه‌كانی بازرگانی و وه‌برهێنان و بیناسازی به مه‌رجی نه‌بوونی هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له كاتی كاركردندا، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی بیناسازی له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری.
7- سه‌رتاشخانه‌ی پیاوان به مه‌رجێك چوار كه‌س زیاتر له ژووره‌وه نه‌بن به سه‌رتاشه‌وه. شوێنی ئوتووكردنی جلوبه‌رگ له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی سی مه‌تری.
8- هه‌ڵگرانی مۆڵه‌تی فه‌رمی كشتوكاڵ..
9- ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆگاكان بۆ ده‌رمانخانه‌كان.
10- ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خۆراك و كه‌رسته‌ی پاككه‌ره‌وه بۆ ماركێته‌كان.
11- كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری.
12- گۆشتگه كراوه ده‌بێت.
13- كۆمانیاكانی گه‌یاندنی دیلیڤه‌ری و پۆست.
14- كردنه‌وه‌ی نهمانگهكان.
15- كردنه‌وه‌ی مۆبیلیات و فه‌رشفرۆش به مه‌رجێك به ئۆنلاین بفرۆشرێت و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌شی له لایه‌ن فرۆشیاران و كۆمپانیاكان ده‌بێت.
16- سه‌ربڕخانه‌ی مریشك له 5 ئۆتۆمبێل زیاتر رێگه‌یان پێ‌نادرێت. به مه‌رجی پشتگیری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر.
بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به كاتژمێر 12ی شه‌و تا 8ی به‌یانی
1- ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی گازی مۆلیده‌كان و كردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی گازفرۆشان.
2- پزیشك و كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری و پڕۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵی و كشتوكاڵ و چوون بۆ باخداری و كاروباری كشتوكاڵی و هه‌نگداری.
3- خاوه‌نی مۆلیده و كارپێكه‌ری مۆلیده‌كان.
4- گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خۆراكی بریكارهكهكانی خۆراك.

