شاندی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نوێنه‌ران گه‌یشته هه‌ولێر
به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كان و ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
شانده‌كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی كردبوو، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و بابلیشی كردووه.
له باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌وه، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق زۆر باشە.
گوتیشی: شانەی قەیرانەكانی پەرلەمانی عێراق سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، پێداویستی پزیشكیمان بۆ ھەرێمی كوردستان ناردووە و حكوومەتی عێراق بڕێك پارە بە ھاووڵاتییان دەدات.
هه‌روه‌ها ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانج له هاتنی شانده‌كه زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.