ژماره‌ی مردن له ئه‌مه‌ریكا به كۆرۆنا 37 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ته‌نیا لە نیۆیۆرك 540 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24- هه‌ولێر:
لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا لە ویلایەتی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا 540 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، زیاتر لە 2 ھەزار حاڵه‌تی نویی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌تی نیۆیۆرك تۆماركران.
ئەندرۆ کۆمۆ حاکمی ویلایەتی نیویۆركیش گوتی: دەزانم لە مانەوە لە ماڵەوە و رێکارەکان بێزار بوون بەڵام بۆ ساتێك بیر لەوانە بکەنەوە کە رۆژانە گیانیان لەدەستدەدەن.
لە ئەمه‌ریکاش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە 37 ھەزار و 289 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە 712 ھەزار حاڵه‌تی تێپەراند.
H.B