هەواڵێکی ناخۆش لە ئەمەریکاوە بۆ سعوودییە

ئەمەریکا بیر لە بژاردەیەک دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی بیر لەوە دەکاتەوە چیدی ئەمەریکا نەوت لە سعوودییە هاوردە نەکات.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ترەمپ رایگەیاند، بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس لە پارتی کۆمارییەکان داوایانکردووە، هاوردەکردنی نەوت لە سعوودییەوە رابگرین.

راشیگەیاند، ئێمە نەوتێکی زۆرمان هەیە، بۆیە بیرێک لەو بژاردەیە دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی مانەوەی خەڵک لەماڵەوە و وەستانی کارگە و ئۆتۆمبێلەکان، چاوەڕوان دەکات، نرخی وزە زیاتر دابەزێت.

ئەمە لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی سووکی تێکساس، 120% بەهاکەی لەدەستدا بۆ خوار سفر دۆلار دابەزی. ئەمەش دوای ئەوەی، کۆگاکانی نەوت لە ئەمەریکا بە تەواوەتی پڕبوون و بازرگانانی نەوت پارەیان دەدا تاوەکو لەو نەوتەی هەیانە رزگاریان ببێت و شوێنێکی بۆ دابین بکەن.

ئەمەریکا ساڵانە 10%ـی نەوتەکەی لە رێگای سعوودییەوە دابین دەکات.

Reuters