"کیم جۆنگ ئون لەسەرە مەرگدایە"

ئەمەریکا هەواڵێک لەبارەی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکوور بڵاودەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ئێستا لە ماڵەکەی خۆی پشوو دەدات.

ماڵپەڕی Daily NK بڵاویکردەوە، سەرەتای ئەم مانگە، دۆخی تەندروستی کیم زۆر تێکچووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن، "کیم لەسەرە مەرگدایە".

ماڵپەڕە کۆرییەکە ئاشکرایکردووە، لە 12ـی نیسان، کیم جۆن ئون لە نەخۆشخانەی هیانگسان نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کراوە، ئەمەش وایکردووە بەشداریی یادی لە دایکبوونی باپیری نەکات کە ساڵانە لەو وڵاتە یادی دەکرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن نووسیویەتی، ئەمەریکا ئاگاداری دۆخی سەرۆکی کۆریای باکوورە و ئەو سەرۆکە دۆخی تەندروستی مەترسیدارە، بەڵام میدیاکانی کۆریا ئەوە رەت دەکەنەوە.

تاوەکو ئێستا، کۆریای باکوور، هیچ شتێکی بە فەرمی لەبارەی سەرۆکە گەنجەکەی ئاشکرا نەکردووە.

The Guardian