نەوتی خاوی برێنت بۆ ژێر 20 دۆلار دابەزی
دوای 18 ساڵ ئەم ئاستەی تۆمار كرد
K24 - ھەولێر
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بۆ کەمتر لە 20 دۆلار دابەزی، کە ئەوەش کەمترین ئاستی 18 ساڵی رابردوویەتی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی ئەوروپا بۆ ئاستی 18 دۆلار و 10 سەنت دابەزینی تۆمارکرد، و هۆکاری سەرەکیشی زۆری خستنەڕووە لە بازاڕەکان و کەمی خواستووە.
هۆکاری هاڕەکردنی نرخی نەوت بەو شێوە پشێبینی نەکراوە، بۆ تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە ئابووری زۆربەی وڵاتە زلهێزەکانی داڕماندووە، هاووڵاتییانی ناچارکردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بەهۆیەوە خواست بۆ نەوت بۆ کەمترین ئاستی دابەزیووە.