وەزیری نەوتی عێراقی: ئۆپێک رێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر

دەیەوێت چارەسەری زیادەی نەوت لە بازاڕەکان بکات

K24 - ھەولێر

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس رێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر، بۆ ئەوەی چارەسەر ئەو زیادەی نەوت لە بازاڕەکان بکات، بۆ ئەوەش لەسەر بنەمای بەرەوپێشچوونەکانی بازاڕەی جیهان پابەندی ئۆپێک پڵەس رێوشوێن دەگرێتەبەر.

دوای بەڕێوەچوونی کۆنفراسنێک لە رێگەی تەلەفۆنەوە کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، وەزیری نەوتی عێراق بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، تاوتوێی هۆکار و لێکەوتەکانی داڕمانی نرخی نەوتییان لە بازاڕەکانی ئەمەریکادا.