لە بەریتانیا 2 ملیۆن كەس مۆڵەتی بێ مووچە وەردەگرن
بە ناچاری داوایان كردووە
K24 - ھەولێر
لە بەریتانیا زیاتر لە 2 ملیۆن كەس بە ناچاری مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی لە بەریتانیا رایگەیاند، ھەر لەگەڵ دەستپێكردنی بەرنامەیەكی حكوومی بۆ پاڵپشتی پێدانی كرێ، دەستبەجێ زیاتر لە 2 ملیۆن كارمەند لە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و كۆمپانیاكان دەست بە بەشداریكردن لەو بەرنامەیە دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو كارمهندهكانیان لهو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە سوودمهندبن.
ھاوكات بەگوێرەی پێشبینییەكانی حكوومەت، ئەو بەرنامەیەی بەریتانیا خستوویەتەڕوو بۆ پاراستنی دامەزراندن لە سەردەمی كۆرۆنادا، كە تێیدا 80%ی مووچەی ئەو كارمەندانەی دەدات، كە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، دەبێتە ھۆكار و تەنیا 30%ی ھێزی كار پڕبكاتەوە.