له سوید خواردنێك هه‌وكردنی جگه‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه
9 كه‌س تووشی ڤایرۆسی جگه‌ر بوون
K24 – هه‌ولێر:
سایتی به‌شی كوردی رادیۆی سوید، بڵاویكرده‌وه، پێنج پیاو و چوار ژن لە نێوان تەمەنی 28 بۆ 73 ساڵیدا لەماوەی ڕابوردوودا تووشی هەوکردنی جگەربوون.
به گوێره‌ی زانیاری رادیۆكه، فەرمانگەی تەندروستی سوید، گوتویه‌تی: ئەو کەسانە لە حەوت هەرێمی سوید دەژین، بەڵام خاڵی هاوبەشیان هه‌یه. كه ره‌نگه خواردنی جۆرێكی دیاریكراوی خورمانی ئێرانی بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ساڵی رابردوو لە دانیمارکیش هەوکردنی جگەر بڵاوبووەته‌وه، دوای پشکنین دەرکەوتووه ئەو کەسانە خورمای ئێرانیان خواردووە.
هه‌وكردنی جگه‌ر:
هه‌وكردنی جگه‌ر له‌مرۆڤدا مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌ندامێكی تر نییه بتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی فرمانه‌كانی جگه‌ر. نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسه و زیان به‌جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زیانه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت له‌وانه‌یه كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، زۆرجار به‌هۆی ئه‌م هه‌وكردنه‌وه له‌ش توشی زه‌ردویی Jaundice، ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌منداڵاندا.
هەوكردنی جگەر كە هەندێكجار بە ڤایرۆسی جگەر ناودەبرێت یەكێكە كێشە تەندروستی یەكان لە جیهاندا و بە نەخۆشییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ مرۆڤ. چەندین جۆری هەیە كە بریتین لە جۆرەكانی (A,B,C,D, E ) و هەندێك سەرچاوە ئاماژە بە (G) یش دەدەن. بەڵام باوترینیان جۆری A , B یە. كە توشی منداڵان و پێگەیشتوانیش دەبێت و یەكێكە لەو هەوكردنە مەترسیدارانەی بە هۆكاری ڤایرۆسەكەوە دەگوێزرێنەوە بۆ كەسانی تر و مەترسی توشبوونیان بۆ دروست دەكەن.
Hepatitis: یەكێكە لە كێشە تەندروستییە گەورەكان لە جیهاندا و بە (HBV) ناسراوە كە لە ڕێگەی ڤارۆسی Hepatitis B توشی جگەر دەبێت و دەتوانێت ببێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن یاخود مرۆڤ توشی مەترسی گیان لەدەستدان بكات بەهۆی شیبوونەوەی جگەر یان توشبوونی بە شێرپەنجەی جگەر.
لـە ساڵی 1982 ەوە كوتان دژی ئەم جۆرە ڤایرۆسە هەیە و خۆشبەختانە بەهۆی وەرگرتنی (vaccine ) ەوە دەتوانرێت تا ڕێژەی %95 ڕێگە لەم نەخۆشیە بگیرێت.
نزیكەی 2 ملیۆن كەس لە جیهاندا هەڵگر یاخود توشبووی ئەم ڤایرۆسەن. ئەوكەسانەی لە نەخۆشخانە و ناوەندەكانی چارەسەری پزیشكی و تەندروستیدا كار دەكەن مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ توشبوونیان بۆیە پێویستە (vaccine ) وەربگرن تا بە دوور بن لەم نەخۆشیە.
جـۆرەكانی ڤایر‌وسی جگەر
زانایانی بواری پزیشكی 5 جۆر لە ڤایرۆسیان دۆزیوەتەوە كە دەبنەهۆی ڕوودانی هەوكردنی جگەر . ئەوانیش بریتین لە :
- Hepatitis A: كە كورتكراوەكەی بریتی یە لە (HAV) . ئەم جۆرە لە ڤایروس لە پاشەڕۆی مرۆڤی توشبودا هەیە و لە ڕێگەی سەرچاوەی ئاوی پیسبوو بە پاشەڕۆوە دەگوێزرێتەوە بۆ كەسانی تر و توشی هەوكردنی جگەریان دەكات.بۆیەش لەوناوچانەدا كەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان خاوێن نی یە و پیسبووە , كەسانێكی زۆر مەترسی توشبوونیان بەم جۆرە هەوكردنە هەیە. بەڵام خۆشبەختانە كوتانی كاریگەر هەیە دژی ئەم جۆرە ڤایرۆسە و ئەوكەسانەی كوتانەكە وەربگرن توش نابن.
- Hepatitis B : كە كورتكراوەكەی بریتی یە لە (HBV) ئەم جۆرە لە ڤایر‌وسی جگەر لە ڕێگەی خوێن و شلەكانی لەشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كەسانی تر . وە لەڕێگەی دایكی توشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كۆرپەلە لەكاتی لەدایكبووندا. هەروەها ئەوكەسانەی لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستی یەكاندا كار دەكەن مەترسی توشبونیان زۆرە بەم جۆرە ڤایروسە لە ڕێگەی دەرزی و كەل و پەلەپزیشكی یەكانەوە چونكە ئەم ڤایروسە لە ڕێگەی خویچنەوە دەگوێزریچتەوە. بۆیەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە كە پیچویستە هەموو كارمەندانی نەخۆشخانەو ناوەندەتەندروستی یەكان كوتان وەربگرن لە پێناو پاراستنی تەندروستیاندا .
- Hepatitis C : كە كورتكراوەكەی بریتی یە لە (HCV) ئەم جۆرەش لە ڤایروس لە ڕێگەی خوێنەو دەگوێزرێتەوە, بەڵام ئەم جۆرە زۆر بڵاو نی یە . وە (vaccine) بۆ ئەم جۆرە ڤایروسە نی یە .
- Hepatitis D: كە كورتكراوەكەی بریتی یە لە (HDV) . ئەم جۆرە لە ڤایروسە گەڵا ڤایر‌وسی (HBV) پێكەوە دەبنە هۆی توشببون. ومەتریسدارترین و خراپترین جۆری توشبونن.
- Hepatitis E : كە كورتكراوەكەی بریتی یە لە (HEV) . و لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئاو و خۆراكی پیسبوەوە دەگوێززرێتەوە. بەگشتی ئەم جۆرە زۆر باو نییە . بەڵام لە ناوچەو وڵاتە دواكەوتوەكاندا بڵاوە كە ئاستی ژیانیان لە ڕووی تەندروستی و خاوێنی یەوە باش نی یە. ڤایرۆس واته بونه‌وه‌ری ورد كهزاوزی ناكات و زۆر نابێت ته‌نها له‌ناو خانه‌ی زیندودا نه‌بێت. ڤایرۆس له‌ناو خانه زیندوهكهدا هه‌ڵده‌ستێت به‌داگیركردنی خانه‌كه و وه‌ك رێگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤایرۆسی تازه سودی لێ ده‌بینێت، ئه‌م زنجیره كارلێكه ده‌بێته هۆكاری وێرانكردنی خانه‌كه، له‌وانه‌شه ئه‌م ڤایرۆسه یه‌كسه‌ر (كتوپڕ) له‌ناو خانه‌كه‌دا ده‌ست به‌دابه‌ش بوون نه‌كات و زیان بهخانهكه نه‌گه‌یه‌نێت.
جگه‌ر
گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی له‌شه، ده‌كه‌وێته لای راستی خوار قه‌فه‌سه‌ی سنگه‌وه، كێشی جگه‌ر له‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوودا له پیاواندا (1.4 – 1.6) كلگم، به‌ڵام له‌ژناندا (1.2 – 1.4) كلگم.
فرمانه‌كانی جگه‌ر
1- كۆگایه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شهككری گلوكۆز كه سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یه له‌له‌شدا.
2- كۆگای كانزاو ڤیتامینهكانهكانه به‌تایبه‌ت ئاسن.
3- كارگه‌ی پڕۆتینه پێویسته‌كانی گه‌شه‌و بنیاتنانی له‌شه.
4- كارگه‌ی ئه‌و رژێن و ئه‌نزیمانه‌یه له‌كرداری هه‌رسكردنی خۆراك و چه‌وریدا.
5- رۆڵی هه‌یه له‌لابردنی ژه‌هراویبونی خۆراك و ده‌رمان، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به‌شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته خۆراكیه ئاڵۆزه‌كان و خواردنه‌وه كهولیه‌كان.
خۆپاراستن له‌هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێدا بڵاوه.
2- دووركه‌وتنه‌وه له‌په‌یوه‌ندیه سێكسیه نادروسته‌كان.
3- دڵنیابون له‌سه‌رچاوه‌ی خۆراك و ئاو، جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌پاك و خاوێنی كه‌سێتی.
4- وازهێنان له‌خواردنه‌وه كهولیه‌كان.
5- پاراستن و هه‌ڵگرتنی ده‌رمان له‌شوێنی پارێزراو دوور له‌ده‌ستی مناڵ.
6- وه‌رنه‌گرتنی ده‌رمان به‌بی راوێژی پزیشك، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان كه‌له دۆزی چاره‌سه‌ر زیاترت وه‌رگرت زیانی لاوه‌كی ده‌بێت بۆ سه‌ر جگه‌ر.
7- خۆدوورگرتن له‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه مۆڵت پێدراو نین به‌مه‌به‌ستی پشكنینی خوێن یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تری پزیشكی.
8- به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری پاكژو دیس پۆسیبڵ له‌كاتی سه‌ردانتدا بۆ سه‌رتاشخانه‌كان.
9- وه‌رگرتنی كوتان دژی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی.
نیشانه و ده‌ركه‌وته‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
1- هه‌ستكردن بهداهێزرانی له‌ش و ماندوبوون.
2- نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن و دابه‌زینی خۆنه‌ویستانه‌ی كێشی له‌ش.
3- گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگێكی تێر.
4- بونی ئازار له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راستی سك.
5- ئاوسانی سك و هه‌ستكردن به‌ئازار له‌كاتی پشكنیندا به‌تایبه‌ت كاتێك په‌ستان ده‌خه‌یته سه‌ری.
6- هێڵنج و رشانه‌وه.
7- زه‌ردوویی و زه‌ردبونه‌وه‌ی سپێنه‌ی چاو په‌رده ناوپۆشیهكان.
8- خورانی پێست له‌په‌له‌كانی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌م نیشانه‌یه به‌زۆری له‌په‌له‌كانی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
9- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
10- گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی مه‌مك له‌پیاواندا، هه‌روه‌ها ئاوسانی په‌له‌كانی خواره‌وه، هه‌روه‌ها سكچون به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگی پیسایه‌كه خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، ئه‌م جۆره نیشانه‌یه له هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (A) دا زۆر باوه.
11- ئازاری جومگه‌و پشت ئێشه به‌تایبه‌ت به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ئه‌م جۆره نیشانه‌یه له هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (B) دا زۆر باوه.
12- كه‌ڵه‌كه‌بوون و كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له‌سكدا ئه‌م جۆره نیشانه‌یه له هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (C) دا زۆر باوه.