ھاوردەكردنی ماسی سەلەموون قەدەغەكرا

مەرج بۆ خاوەن پڕۆژەكان دانراوە

K24 - ھەولێر

بەمەبەستی پاراستنی بەرھەمی پڕۆژەكانی ناوخۆ، بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ماسی سەلەموون درا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان،  بەمەبەستی پاراستنی بەرھەمی پڕۆژەكانی ناوخۆ، بڕیاردرا لە مانگی رەمەزان ھاوردەكردنی ماسی سەلەموون قەدەغەبكرێت.

لە بڕیاری قەدەغەكردنەكەدا باس لەوەشكراوە، لە پێناو پارێزگاریكردن لە بەرھەمی ناوخۆ ئەو بڕیارە دراوە و ھەروەھا مەرج دانراوە، كە خاوەن پڕۆژەكان ئه‌و بڕیاره‌ به‌ هه‌ل نه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ.

تایبەت بەو مۆڵەتانەش كە پێش بڕیارەكە دراون بۆ ھاوردەكردنی ماسی سەلەموون، دەبێت لە دوو ھەفته‌دا به‌رهه‌مه‌كان ھاوردە بكەن.