لێخۆشبوونی گومرگی لە ھەرێمی كوردستان راگیرا

بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێن و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت

K24 - ھەولێر

بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگی بۆ كاڵا و بابەتەكان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێن و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت راگیرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردەدەكرێت، لێخۆشبوونیان بۆ نەكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.