ھەرێمی كوردستان 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە

ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان بەھاوكاری حكومەت لە دەرەوە گەڕێندرانەوە

K24 - ھەولێر

بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاشكرای كرد، تائێستا ھەرێمی كوردستان 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە.

دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوامیدا گوتی: "تائێستا ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە".

گوتیشی: "زیاتر له‌ 600 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بە ھاوكاری حكومەتی ھەرێم گەڕێندراونەتەوە كوردستان، كه‌ 100 ھاووڵاتی لە ھیندستان، 118 ھاووڵاتی لە سعوودیە، 157 ھاووڵاتی  لە ئوردن، 107 كەسی ئەڵمانیا، 163 كەسی لە بەریتانیا، ".

راشیگەیاند: "لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا حكومەتی ھەرێمی كوردستان 159 راگیراوی لە ھەولێر ئازاد كردووە، ھەروەھا 248 گیراو لە سلێمانی و 319 لە دھۆك ئازاد كراون".

ئاشكراشی كرد: "ھەموو ئەو كەسانەی لە دەرەوە گەڕانەوە كەرەنتین كران".