وەزیری بازرگانی دڵنیایی لە باشی بەشە ئاردی هەرێمی کوردستان دەدات

کەمال موسلیم: ئەو گەنمەی دەکرێتە ئارد بەچەندین پڕۆسەدا تێدەپەڕێت

K24 - ھەولێر

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات، كە ئاردی ھەرێمی كوردستان ھیچ گرفتێكی نییە.

بۆ بە دواداچوون بۆ کێشەی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەو بڕە گەنمەی لە بەغداوە دێت کوالێتیان خراپە و ئاژەڵی مرداری تێدایە، شاندێک لە بەغداوە هاتووەتە هەولێر لەو بارەیەوە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دڵنیایی بە خەڵکدا کە ئەو گەنمە بە چەندین پڕۆسەدا تێدەپەڕێ ئینجا دەکرێتە ئارد، کە ئەو رێکارانە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەیە و بە هەمان پڕۆسە ئارد بەرهەمدەهێنن.