نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ  دووشەممە نرخی نەوت دابەزی، ئەمەش بەهۆی ئەوە کۆگاکانی نەوت پڕبوون و نیگەرانی ئەوەش هەیە، کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت نەبێت.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێکساس، یەک دۆلا و 49 سەنت دابەزی و نرخەکەی بووە، 15 دۆلار و 45 سەنت. هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 44 سەنت دابەزی و بووە 21 دۆلار.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمبوونەوەی خواست و جەنگی ئابووری وڵاتان، نرخی نەوت لە نزیکەی 70 دۆلارەوە بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن.

Reuters