به پاساوی كه‌ره‌نتینه‌كردن ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی سێكسییان كرده سه‌ر
گوایا پشكنینی پزیشكیی بۆ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پۆلیسی هیندستان رایگه‌یاند، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ تاوانێك كردووه‌ته‌وه، كه به پاساوی گواستنه‌وه‌ی ئافره‌تێك بۆ كه‌ره‌نتینه به‌گومانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی راجاستان، سێ كه‌س ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته.
به‌گویره‌ی ئاژانسی هه‌وڵی رۆیته‌رز، رووداوه‌كه له‌كاتێك بووه، كه ئه‌و ئافره‌ته رێگه‌ی گونده‌كه‌ی لێ ون ببوو و داوای له پۆلیس كردبوو بۆ ماوه‌ی شه‌وێك شوێنێك له بنكه‌كه‌یان بۆی دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌توانرا له بنكه‌كه بهێڵرێته‌وه، بۆیه گواستیانه‌وه بۆ بینایه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك، دواتر به گوته‌ی ئافره‌ته‌كه، سێ كه‌س ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ری.
به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس ئاشكراشیكرد، كاتێك ئه‌و ئافره‌ته داوای هاوكاری له پۆلیس كردووه، گواستبوویانه‌وه بۆ قوتابخانه‌كه تا دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به په‌تاكه دڵنیا ببنه‌وه، گوتیشی: ئه‌فسه‌ری پارێزگاریكردن له ئافره‌ته‌كه كه‌مته‌رخه‌م بووه، بۆیە ئێستا راگیراوه و له 23ی ئه‌م مانگهیشەوە هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون.
ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نی له نێوان 40 بۆ 45 ساڵیدایه، له كۆمپانیایەك كاری ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كاره‌كه‌ی وه‌ستاوه و چه‌ند رۆژێك بوو به‌ره‌و گونده‌كه‌ی له رێگه بووە و ئێواره‌یه‌ك به‌ر له هاتنی تاریكایی داوای هاوكاری له پۆلیس كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ شه‌وێك پێی بده‌ن.
H.B