وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڤیدیۆی چەند تەنێکی فڕیوی نەناسراو بڵاودەکاتەوە
نازانرێت چین
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا چەند ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند دەفرێکی فڕیوی نەناسراو دەردەکەون.
پێشتر یەکێک لەم ڤیدیۆیانە بە نهێنی بڵاوکرابووەوە، هەندێک پێیان وایە، ئەمانە زیندەوەری دەرەوەی زەوین.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەوەی تەواوی گومانەکان لەسەر ڤیدیۆیەک کە بڵاوبووەوە بڕەوێنینەوە، تاوەکو خەڵک بزانن کە ئێمە چی لەبارەوە دەزانین، ئێمە ئەم ڤیدیۆیانە بڵاودەکەینەوە کە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2017 گیراون".
دەشڵێت، تاوکو ئێستاش، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەو تەنانە نییە و بە نە ناسراوی ماونەتەوە.
Pentagon formally releases 3 Navy videos showing "unidentified aerial phenomena" https://t.co/DNtaSBpV0q pic.twitter.com/m2l1D7a1jo
— CBS News (@CBSNews) April 27, 2020