بەهۆی باسکردنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بە ئۆتۆمبێلەکەی "کارداشیان" دەکات بەژێرەوە
پیاوێک لە تورکیا "تۆڵە" لە کیم کارداشیان دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
کیم کارداشیان، کەسایەتیی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکا بە بەکارهێنانی ووشەی جینۆساید بۆ کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا هێرشێکی زۆری دەکرێتە سەر.
لە 24ـی ئەم مانگە، کارداشیان لە تویتێکدا نووسیویەتی، یادی 105 ساڵەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان دەکەمەوە و زۆر شانازیش بەوەوە دەکەم کە ئەمەریکا دانی ناوە بەو جینۆسایدە.
لە تویتەکەی هاتووە، هەندێک هۆنراوەی نەوەی ئەو کەسانەی جینۆسایدکران، لەگەڵ ئێوە بەش دەکەم.
Today is the 105th anniversary of the Armenian genocide and I’m so proud that America has recognized this. I want to share with you all some poems written by grandchildren of genocide survivors
— Kim Kardashian West (@KimKardashian) April 24, 2020
جیا لەوەش، کارداشیان لە پۆستێکی دیکەیدا، دەڵێت، کۆلێرە بە گۆشت، لحم بلعجین، خواردنێکی ئەرمەنییە، ئەمەش دیسان تورکەکانی تووڕە کردووە چونکە دەڵێن ئەو خواردنە، تورکییە.
ئەرمەنییەکان دەڵێن، لە ساڵانی 1915 بۆ 1917، لەگەڵ نزیکبوونەوەی رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، تورکەکان یەک ملیۆن و 500 هەزار ئەرمەنییان کۆمەڵکوژ کردووە، تورکیاش دەڵێت، 300 بۆ 500 هەزار ئەرمەنی بەهۆی جەنگ کوژراون چونکە ئەرمەنەکان لەگەڵ رووسیا دژی عوسمانییەکان جەنگاون.
کیم کارداشیان ئەگەرچی خۆی لە ئەمەریکا دەژی، بەڵام بە رەچەڵەک ئەرمەنییە و باپیر و داپیرانی لە ئەرمەنیا ژیاون.
Neo-Ottomanism under leadership of Islamo-Fascist #Erdogan in #Turkey has resulted radicalization & Islamization of people. An extremist Erdogan lover can't tolerate seeing Instagram story of #KimKardashian about #ArmenianGenocide!pic.twitter.com/DSoInOArKh
— Babak Taghvaee - Μπάπακ Τακβαίε - بابک تقوایی (B) (@BabakTaghvaee1) April 27, 2020