ترەمپ هۆکاری زۆری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ باشی وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە
یەک ملیۆن حاڵەت لە ئەمەریکا هەیە
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، هۆکاری زۆری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ باشی پشکنینەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.
ترەمپ دەڵێت: "تاکە هۆکار کە ئەمەریکا یەک ملیۆن حاڵەتی تۆمار کردووە ئەوەیە، پشکنینەکانی ئێمە زۆر لە وڵاتانی دیکە باشترە".
دەشڵێت، وڵاتانی دیکە لە رووی رێژەی پشکنین زۆر لە دوای ئێمەوەن بۆیە حاڵەتی کەمتریان تۆمار کردووە.
لە ئەمەریکا، یەک ملیۆن و 35 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و نزیکەی 60 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
The only reason the U.S. has reported one million cases of CoronaVirus is that our Testing is sooo much better than any other country in the World. Other countries are way behind us in Testing, and therefore show far fewer cases!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 29, 2020