لە ئاسمانەوە چاودێریی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکرێت
بەگوێرەی وێنە سەتەلایەتییەکان کیم لە کوێیە؟
K24 – ههولێر:
چەند وێنەیەکی سەتەلایەتەکان ئاشکرای دەکەن، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە کەنار دەریاکانی ناوچەی وۆنسان لە ماوەکانی رابردوو ماوەتەوە.
لە 15ـی ئەم مانگە، دوای ئەوەی کیم بەشداریی لە یادی لە دایکبوونی باپیری، کیم ئیل سونگ، نەکرد، دەنگۆی نەخۆشکەوتن و مردنی بڵاوکرایەوە.
سایتی چاودێریکردنی کۆریای باکوور NK Pro بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەشتییەی کیم بەردەوام گەشتی پێدەکان، ماوەیەکە لە ناوچەی وۆنسانە.
هەروەها چاودێریکەرێکی دیکەی کۆریای باکوور لە ئەمەریکا دەڵێت، شەمەندەفەرە تایبەتەکەی کیم لە نزیک ڤێلاکەی لە ناوچەی وۆسان وەستاوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، کیم نەخۆشییەکی جددی هەیە، بۆیە گواستنەوەی بۆ ئەو شوێنە، بۆ دوورخستنەوەیەتی. لەو شوێنەش، بە شێوەیەکی وورد چاودێریی دەکرێت.
ماوەی 18 رۆژە کیم جۆنگ ئون لە هیچ شوێنێک دەرنەکەوتووە، کۆریای باشووریش رەتی دەکاتەوە گیانی لەدەست دابێت، تەنها باس لە ئەنجامدانی نەشتگەری دڵ بۆ ئەو سەرۆکە گەنجە دەکات.
JP