بڕی 70 ملیۆن دینار له پێشانگایه‌كی خه‌بات ده‌دزرێت
خاوه‌ن پێشانگاكه‌ی خه‌بات بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، به بڕی نزیكه‌ی 70 ملیۆن دینار، پاره و كه‌لوپه‌ل و كارتی مۆبایل، له پێشانگایه‌كی قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دزرا، ئێستاش پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
یوسف ئه‌سعه‌د، خاوه‌نی پێشانگاكه‌یه و به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆگایه‌كی دراوسێیانه‌وه كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ده‌نگی ته‌قه ته‌ق له پێشانگاكه‌یان دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان پاسه‌وانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه پێیگوتوون كه هیچ شتێكی نامۆی به‌دی نه‌كردووه.
راشیگه‌یاند، كاتێك به‌یانی ئه‌مڕۆ چووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ی، بینیویه‌تی كه دوو قاسه‌ی پێشانگاكه‌ی شكێندراون و پاره و كارتی مۆبایلیان دزیوه، كه دۆلار و دیناری عێراقیشی تێدا بووه.
یوسف باس له‌وه‌ش ده‌كات، كۆی گشتی ئه‌و بڕه‌ی له پێشانگاكه‌ی 60 بۆ 70 ملیۆن دیناره، ئێستاش پۆلیس و ئاسایش له شوێنه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دزه‌كان ده‌ستگیركر بكه‌ن.