كازمی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ نوێنه‌ران
ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی واژوو كرد و بڕیاره به‌رزی بكاته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كازمی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له باره‌ی واژووكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا گوتی: بژی عێراق، به خاك و گه‌ل و سه‌روه‌رییه نیشتمانییه‌كه‌یه‌وه".
هه‌روه‌ها له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، كازمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، له واده‌ی ده‌ستوورییدا ناوی كاندیدانی كابینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له 9ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020، مسته‌فا كازمی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كاندیدی پێشوو، پاشه‌كشێی له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كرد.