نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ رێککەوتنەکەی ئۆپێک جێبەجێ دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت گەیشتە سەروو 26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لە چەند هەفتەی رابردوو، نەوت 60% نرخەکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستدا، ئەمەش وایکرد، رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتنێکی نوێ بکات و بڕیار بدات بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە.

بەمەش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 26 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمەریکیش، گەیشتە 20 دۆلار.

رێککەوتنەکەی ئۆپێک لەئەمڕۆ هەینییەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت کەمکرایەوە.

Reuters