زیاتر لە هەزار هەلی کار و پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ھەرێمی كورستان رادەگەیەندرێت
پڕۆژەكان ھەمەجۆرن و ھەموو ناوچەكان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پلانەکانی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەخاتەڕوو.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئەوەی ئەمڕۆ رایدەگەیەنین زیاتر لە ھەزار پڕۆژەیە، پڕۆژەكان ھەمەجۆرن و ھەموو ناوچەكان دەگرێتەوە".
روونیكردەوە: "پڕۆژەكان لە كەرتەكانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گەشتوگوزار و کارەبا و چەندینی دیکە، بە دەستپێكردنی ئەو پڕۆژانە ھەلی كاری زۆر دەڕەخسێت".