کچەکەی سەددام حوسەین لەسەر فێراریەکەی هەولێر هاتە دەنگ
فێراریەکەی عودەی، رەغدی هێنایە دەنگه
K24 – ههولێر:
رەغد سەددام حوسەین، لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری فێراری کە دەگوترێت هی عودەی سەددام حوسەین بووە هاتە دەنگ و هەڕەشە دەکات.
وێنە و ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلەی هەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لە جۆری ئێف 40ـە مۆدێلی 1987ـە.
کچەکەی سەددام لە تویتێکدا دەڵێت، شکات لە هەرکەسێک دەکەین دەست بۆ موڵک و سامانی کەسی خێزانیی ئێمە ببات.
دەشڵێت، هۆشداریی دەدەینە هەموو لایەک لەوجۆرە مامەڵانە نەگلێن، دەنا رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجێکی هەولێر بینراوە.