ئەپڵ نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

ئەپڵ نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای ئەپڵ، نوێترین ماکبووکی MacBook بڵاوکردەوە کە کۆگا و کارکردنی دوو هێندەی پێشوو پێشخراوە.

ماکبووکە نوێیەکە، 13 ئینچە و ئەپڵ ناوی کیبۆردەکەی ناوە، "ئەفسوناوی".

نرخی ئەو بەرهەمە نوێیەی ئەپڵ، هەزار و 300 پاوەندە و بۆ یەکەمجار چەند تەکنەلۆژیایەکی نوێی تێدا بەکار هاتووە. هەروەها لە چەند رۆژی ئایندە، چۆنیەتی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی دەخرێتەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێند نابێت، کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆنی ئێس ئی بڵاوکردووەتەوە.

Independet