کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەهۆی پێشبینیکردنی ئەوەی ئاستی خواست لە ئەمەریکا و ئەوروپا زیاد دەکات؛ هەروەها بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 4.8% بەرزبووەوە و گەیشتە 28 دۆلار و 51 سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، گەیشتە 21 دۆلار و 72 سەنت.
لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هیندستان و تایلەند خەڵکی خەریکی کردنەوەی شوێنی کارەکانیانن، ئەمەش خواستی لەسەر نەوت زیاد کردووە. ئەگەر بێت و کۆرۆنا لە جیهان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت، نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە.