مەیموونێک منداڵێکی ساوا دەڕفێنێت

بە بایسکیل دەچێتە لای

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری سورابایا لە ئیندەنووسیا، مەیموونێک بە  بایسکیلێک دەچێتە منداڵێکی ساوا و هەوڵی رفاندنی دەدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئادۆزۆن، منداڵەکە زۆر ترساوە و بریندار بووە و چەند برینێک لەسەر دەموچاوی درووست بووە.

ئەو مەیموونە بۆ نمایشکردن لەسەر بایسکیل هێنراوەتە ئەو ناوچەیە و خەڵکیش بۆ بینینی کۆبوونەتەوە.