مەیموونێک منداڵێکی ساوا دەڕفێنێت
بە بایسکیل دەچێتە لای
K24 – ههولێر:
لە شاری سورابایا لە ئیندەنووسیا، مەیموونێک بە بایسکیلێک دەچێتە منداڵێکی ساوا و هەوڵی رفاندنی دەدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئادۆزۆن، منداڵەکە زۆر ترساوە و بریندار بووە و چەند برینێک لەسەر دەموچاوی درووست بووە.
ئەو مەیموونە بۆ نمایشکردن لەسەر بایسکیل هێنراوەتە ئەو ناوچەیە و خەڵکیش بۆ بینینی کۆبوونەتەوە.
When #Animal nature is destroyed for human entertainment #Monkey pic.twitter.com/HN8KdpMcK4
— Harem Jaafer (@HaremJaafer) May 5, 2020